٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٦:٢٠
ئەمریکا دەیەوێت ڕێگری بکات لە دابین کردنی خۆراک و دەرمانی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە گەرمەی پەرەسەندنی کۆرۆنا ، ڕژێمی ئەمریکا دەیەوێت هەموو کاناڵەکان بۆ کڕینی دەرمان و خۆراک دابخات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتر لە کاردانەوە بە گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژی 18 بانکی ئێرانی وتی: ئەوانەی پارەکانی ئێمە بلۆکە بکەن دەسپێردرێنە دەستی دادگە.

زەریف زیادی کرد: لەم پەرە سەندنەی ڕژێمی ئەمریکا دەیەوێت هەموو ئەو کاناڵانەی کە ئێران بۆ کڕێنی دەوا و دەرمان و خۆراک ماویەتی لەناو ببات.

 جەختیشی کردووە کە ئێرانیەکان ئەم دوایین دژایەتیەش تێدەپەڕێنن بەڵام هاوپەیمانی بۆ بە برسی هێشتنەوەی گەلێک، جەنایەتی دژە مرۆڤیە.